ئەویش ئاگاى لەکەس نەماوە

چاوەکان لەسەر ئەلۆنسۆن

964+

چاوى یانە گەورەکانى ئەوروپا بەتایبەت لیڤەرپوڵ، لەسەر چاڤى ئەلۆنسۆى راهێنەرى لیڤەرکوزنە و دەیانەوێت پەلکێشى بکەن، بەڵام داهاتووى ئەو راهێنەرە بە نادیارى ماوەتەوە و ئەویش چاوى تەنیا لەسەر بردنەوەکانى یانەکەیەتى.

رادیۆى توک سپۆرت، لەبارەى چارەنوسى ئەلۆنسۆ ئاشکراى کردووە کە ئەو گەنجە ئیسپانیە تەماى وایە وەزێکى دیکەش لەریزى لیڤەرکوزن بمێنێتەوە سەرەڕاى ئەو دەرفەتە گەورانەى هاتوونەتە بەردەمى.

باس لەوەش کراوە کە ئەلۆنسۆ بەنیازە لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ پێشەنگی خولەکانی ئەڵمانیا بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو ئۆفەرانە بەسەریدا دەبارین.

ئێستا ئەو پاڵەوانە 10 تیپەکەى لە ریزبەندى یەکەمى بۆندس لیگاى ئەڵمانییە و 10 خاڵ لە بایرن میونشنى رکابەرییەوە دورە و هەنگاوێکى ماوە بۆ بوون بە پاڵەوانى ئەم وەرزە، ئەوە جگە لە بەدەستهێنانى نازناوى جامى ئەڵمانیا.

تیپەکەى ئەلۆنسۆ لەم وەرزەدا تامى شکستى نەکردووە و زنجیرەیەک بردنەوەى مێژویى دەستەبەرکردووە؟

نزیکترین یانە لە ئەلۆنسۆ لیڤەرپوڵى ئینگلیزییە، ئەوەش دواى ئەوەى یۆرگن کڵۆپى راهێنەر لە پێشوتردا بڕیارێکى چاوەڕواننەکراویدا  بەوەى لە کۆتایى ئەم وەرزەدا باڵانسەکەى لەگەڵ لیڤەرپوڵ رادەگرێت و گرێبەستەکەى نوێ ناکاتەوە.

تیروپشکى قۆناغى 16ـى یۆرۆپالیگ راکێشرا

تیروپشکى قۆناغى 16ـى یۆرۆپالیگ راکێشرا