ئەمشەو روویدا

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان ئاو و کارەباى بڕى

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

بەهۆى پێکدادانى دوو تانکەرى سوتەمەنى لە قەزاى دوکان، کارەباى بەشێکى قەزاکە بڕدرا و دابەشکردنى ئاوى سلێمانیشى راگرت.

رووداوەکە لە گەڕەکى فەرمانبەران لە نێوان دوو تانکەرى سوتەمەنى روویدا و بووە هۆى سوتانى هەردوو تانکەرەکە و بریندار بوونى یەکێک لە شۆفێرەکان.

هەردوو تانکەرەکە سوتەمەنى نەوتى رەشیان پێبووە و بەسەر شەقامەکەدا رژاوە و گرفتى هاتووچۆى دروستکردووە، جگە لەوە کارەبا گەرەکى فەرمانبەران بڕاوە، چونکە تانکەرەکان خۆیان بە ستونى کارەباکەدا کێشاوە.

بەهۆى تێکەڵبوونى پاشماوەى نەوتى رەشى تانکەرەکان بە زێى دوکان، دابەشکردنى ئاو بۆ ماوەیەک لە قەزاى دووکان و سلیمانى راگیرا.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

لە دوکان دوو تانکەر بەیەکیاندا کێشا و ئاگریان گرتووە

لە دوکان دوو تانکەر بەیەکیاندا کێشا و ئاگریان گرتووە