ئەمشەو روویداوە

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمانى راگرت

964+

ژووری هەواڵ

لە نزیک ناوچەی پیشەسازی قەزای دوکان، دوو تانکەر کە نەوتیان بارکردووە، بەیەکیاندا کێشاوە و بەوهۆیەوە بڕێک سوتەمەنی رژاوەتە نێو زێی دووکانەوە و دابەشکردنی ئاو راگیراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.3.2024، ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەبەر سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان دابەشکردنی ئاوی لە هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی راگیراوە و تاوەکو دڵنیا نەبنەوە لە پاکبوونەوەی زێیەکە دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو ناکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی پێکدادانی دوو تانکەرەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

شاری سلێمانی 190 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە، لە رێگەی هەریەکە لە پڕۆژەکانی هێڵی دوکان – سلێمانی و سەرچنار ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

لە دوکان دوو تانکەر بەیەکیاندا کێشا و ئاگریان گرتووە

لە دوکان دوو تانکەر بەیەکیاندا کێشا و ئاگریان گرتووە