بازاڕیان لەگەڵ پاک دەکەنەوە
کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش لە بازاڕی سلێمانی یارمەتی پاککەرەوان دەدەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کۆمەڵێک خۆبەخشی گەنج یارمەتی پاککەرەوانی ناو بازاڕی سلێمانی دەدەن لە فڕێدانی پاشماوە دەڵێن، لەم کاتە بەهۆی قەرەباڵغی بازاڕ ئەوان زۆر هیلاک دەبن و بۆیە بەشیرینی بەخشین و هەڵگرتنەوەی پاشماوە یارمەتیان دەدەن.
ماردین ئەحمەد سەرپەرشتیاری گروپەکەیە دەڵێت، نزیکە جەژنە و پاشماوەیەکی زۆر لەناو شار کەڵەکە دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ماندوبوونی پاککەرەوان ئەو کارە دەکەین.