سێ مانگە کارمەندانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە موچەیان وەرنەگرتووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

کارمەندانی کۆمپانیای پاککەرەوەی نەخۆشخانەی ئامێدی بڕیاری مانگرتنیان داوە تاوەکو موچەکانیان وەردەگرن.

ئەو کارمەندانە ژمارەیان 21 کەسە و وەک کارمەندی پاککەروە لە نەخۆشخانەی ئامێدی کاردەکەن و ماوەی سێ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کارمەندەکان کە نەویست ناوی ئاشکرا بکات بە 964ـی وت، رۆژانە لە ناحیەی شیلادزێوە دێتە ئامێدی و ئەوە سێ مانگە موچەیان پێنەدراوە و کارنەکان تا موچەکانیان پێدەدرێت.

غازی ئامێدیی نوێنەری کۆمپانیای هیزل بە 964ـی راگەیاند، راستە ئەوە سێ مانگە موچەی ئەو کارمەندانە دابەشنەکراوە لە سەرەتای مانگی شەش کۆمپانیایەکی نوێ وەرگیراوە.

وتیشی، پێش ئەو ماوە کۆمپانیای پێشوو پارەوی داوەتە کارمەندان، لەو کاتەشەوە کۆمپانیا نوێکە موچەی نەداوەتە کارمەندان، کۆمپانیاکەش بەڵێنی داوە پێش جەژن موچەی کارمەندەکان دابەشبکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی