300 ملیۆن دیناری تێچووە

شوێنی مانەوە بۆ پزیشکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران دابینکرا

964+

ژووری هەواڵ

پزیشکەکانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی ئیدارەی سۆران شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکرا و لەمەودوا پێویست ناکات بچنە نەخۆشخانەکانی دیکە و شەو بمێننەوە.

پرۆژەکە 20 شوێنی مانەوە لەخۆدەگرێت و دروستکردنەکەی نزیکەی 300 ملیۆن دیناری تێچووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.3.2024، د. رێباز باڵەک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، پزیشک هەیە لە شارەکانی دیکەوە دێت و چەند رۆژێک لە سۆران دەمێنیتەوە، پێویستی بە شوێنێکی مانەوەی گونجاو هەیە، کردنەوەی ئەم بەشە نوێیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

“جاری وا هەبووە لەبەر پێویستی هۆتێلمان دەگرت بۆ پزیشکەکان، هەندێک جارێک ئەو پزیشکانەی دەمانەوە دەبوایە بچوونایەتە نەخۆشخانەکانی دیکە”، د. رێباز باڵەک وای وت.

ئیدارەی سۆران پێکدێت لە قەزاکانی سۆران، سیدەکان، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز و خەلیفان.

قەزای ناوەندی سۆران 57 گەڕەک و 400 گوند لەخۆدەگرێت.

پزیشكانى پسپۆڕ دابه‌شی سه‌ر سۆران و كۆیه‌ و هه‌ولێر ...

پزیشكانى پسپۆڕ دابه‌شی سه‌ر سۆران و كۆیه‌ و هه‌ولێر ده‌كرێن