کارەبا و ئاوی بڕی

لە دوکان دوو تانکەر بەیەکیاندا کێشا و ئاگریان گرتووە

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی وت، لە نزیک ناوچەی پیشەسازی قەزای دوکان، دوو تانکەر کە نەوتیان بارکردووە، بەیەکیاندا کێشاوە و ئاگریان گرتووە.

بە قسەی ئەو بێت، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

هەر بەهۆى پێکدادانى دوو تانکەرى سوتەمەنىیەکەوە، کارەباى بەشێکى قەزاکە بڕدرا و دابەشکردنى ئاوى سلێمانیشى راگرت، رووداوەکە لە گەڕەکى فەرمانبەران لە نێوان دوو تانکەرى سوتەمەنى روویدا و بووە هۆى سوتانى هەردوو تانکەرەکە و بریندار بوونى یەکێک لە شۆفێرەکان.

هەردوو تانکەرەکە سوتەمەنى نەوتى رەشیان پێبووە و بەسەر شەقامەکەدا رژاوە و گرفتى هاتوچۆى دروستکردووە، جگە لەوە کارەبای گەرەکى فەرمانبەران بڕاوە، چونکە تانکەرەکان خۆیان بە ستونى کارەباکەدا کێشاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 بێت. بەهۆى تێکەڵبوونى پاشماوەى نەوتى رەشى تانکەرەکان بە زێى دوکان، دابەشکردنى ئاو بۆ ماوەیەک لە قەزاى دوکان و سلێمانى راگیرا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمان...

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان دابەشکردنى ئاوى سلێمانى راگرت

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان ئاو و کارەباى بڕى

پێکدادانى دوو تانکەرەکەى دوکان ئاو و کارەباى بڕى