گرافیکی بەرزونزمیی نرخی نەوت
هۆکارەکان چین؟
نرخی نەوت هەر لە بەرزیدایە
توانا نەقی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوە بە رێژەی 0.34% نرخەکەی بەرزتربووەتەوە.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیشە 81 دۆلار و 82 سەنتە و بە رێژەی 0.47% بەرزتر بووەتەوە.
بەرزترین نرخی تۆمارکراوی سێ مانگی رابردوو رۆژی 19.3.2024 بوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 38 سەنت.
لەماوەی سێ مانگی رابردوودا گەرمترین ئەو رووداوانەی بوونەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەزە و هاوکات هێرشی حوسیەکانە بۆسەر ئەو کەشتیانەی بە دەریای سوور تێپەڕ دەبن.
25.3.2024 ساڵێکی تەواو تێپەڕی بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەپێی راپۆرتێكی “ئەپیکۆر” لەم ساڵەدا هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان 11 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.