گەشتی هەواڵەکان

ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵ نەکراوە و رێگای هاملتۆنیش داخرا

964+

ژووری هەواڵ

شەش کۆگای بابەتی پاککەرەوە لەسەر رێگای هەولێر بۆ کەرکوک ئاگری گرتووە و هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆئەوەی بگەن بەسەرچاوەی ئاگرەکە دیواری کارگەکان دەڕوخێنن.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، هەشت تیمی ئاگر کوژێنەوە لەشوێنی ئاگرەکەن و شەش تیمی دیکە لە رێگان، ئەو کارگانەی ئاگریان گرتووە کەرەستەکانی ناویان پاککرەوە و کلینکلسی تێدایە.
ئەوەشی وت، ئاگرەکە لە پلەی چوارە و کۆنتڕۆڵکردنی زەحمەتە.

ئاگرێکی گەورە لە رێگەی هەولێر - کەرکوک کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە رێگەی هەولێر - کەرکوک کەوتووەتەوە

بەهۆی هاتنە خوارەوەی چەند تاشە بەردێک لەشاخ ئێستا رێگای هاملتۆن داخراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لە رێگای هاملتۆن بە دیاری کراوی لەنزیک گوندی بەرسرین شاخ داڕماوە بەهۆیەوە رێگاکە داخراوە.
خوسرەت سادق بەڕێوبەری چاککردن و رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت، “ئاگادار کراینەوە لەوەی بەهۆی داڕمانی شاخ لە بەرسرین رێگای هاملتۆن داخراوە، تیمەکانمان لە سۆران دەرچوون بۆ شوێنەکە و شۆفڵمان ناردووە و هەوڵدەدەین بە زوترین کات رێگاکە بکەینەوە

دارمانی شاخ رێگای هامڵتۆنی داخست

دارمانی شاخ رێگای هامڵتۆنی داخست

لە قوتابخانەیەکی ناحییەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ مامۆستایەک لە قوتابییەک دەدات، لەسەر رووداوەکە پەروەردەی چەمچەماڵ لیژنەی پێکهێناوە.
محەمەد عومەر، باوکی منداڵەکە بە 964ی راگەیاند، کوڕەکەی لە قۆناغی چواری بنەڕەتییە لە قوتابخانەی بەدرخان و مامۆستاکەی بێ ئەەی وانەی پێ بڵێتەوە بە دار لێیداوە.
عەبدوڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “ئەمڕۆ باوەڕ و باوکی هاتوون بۆ پەروەردە و منیش ناردمن بۆ بەشی یاسایی بۆ وەرگرتنی لێدوانیان، لیژنەیەکمان پێکهێناوە و سبەینێ لێدوانی بەڕێوەبەر و ئەو مامۆستایەش کە گوایە لە منداڵەکەی داو وەردەگیرێت”.

لە ناحیەی شۆڕش مامۆستایەک لە قوتابییەک دەدات و پەروەرد...

لە ناحیەی شۆڕش مامۆستایەک لە قوتابییەک دەدات و پەروەردە لیژنەی پێکهێناوە