بۆ هەرێمیش دەنێردرێت؟

داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت 100 هەزار دینار جەژنانە بداتە خانەنشینان

964+

پێشەوا محەمەد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات 100 هەزار دینار جەژنانە بداتە خانەنشینان، بەڵام ئەگەر خەرج بکرێت بە دوور دەزاندرێت خانەنشینانی هەرێم بگرێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێکی ئاراستەی حکومەت کردووە و تێیدا هاتووە، “بەهۆی سەختیی گوزەرانی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی خواردن و شمەک لە بازاڕ و نزیکبوونەوەی جەژن بڕی 100 هەزار دینار وەک جەژنانە بۆ خانەنشینان زیاد بکەن”.

تا ئێستا نازاندرێت حکومەتی عێراق لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیار دەدات یاخود نا.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی جیاوازیی یاسای خانەنشینیی نێوان هەرێم و بەغدا بە دووری دەزانێت ئەگەر بڕیار لە دابەشکردنی ئەو جەژنانەیە بدرێت خانەنشینانی هەرێم بگرێتەوە.

وتیشی، “بەپێی دەستوور دەبێت هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵام هەرێم و بەغدا هەم لە کێشەدان و هەم یاسای جیای خانەنشینیشیان هەیە”.

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان: دوو موچەمان دەوێت

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان: دوو موچەمان دەوێت