پۆلیس: به ماده‌ى فێڵبازیان سزاده‌درێن
له ئاكرێ به‌ناوى كارمه‌ندى پاككه‌ره‌وه جه‌ژنانه وه‌رگیراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ هه‌واڵ گه‌یشته پۆلیس كه ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ناوى ژینگه‌پارێزى و كارمه‌ندى پاككه‌ره‌وه جه‌ژنانه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن، پۆلیسیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى كردبێت فێڵبازه.
ئه‌م كه‌سانه، به‌ناوى كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ى MRF كه كارى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه له سنوورى سێ قه‌زاى دهۆك دەکات، ئه‌م كاره‌یان كردووه.
عیماد حوسێن، وته‌بێژى پۆلیسی ئاكرێ، بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته له سنوورى ئاكرێ ده‌ستگیر نه‌كردووه.
وتیشی “دواى پێزانینمان به‌م حاڵه‌ته ئاگادارى هاوڵاتیانمان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م كه‌سانه فێڵیان لێ نه‌كه‌ن”.
به قسه‌ى وته‌بێژى پۆلیس، تا ئێستا له ئاكرێ هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تۆمار بكات، بەڵام داواى له هاوڵاتیان كرد هه‌ر كه‌سێكیان بینى ئه‌م كاره بكات به زووترین كات ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م جۆره كه‌سانه به‌پێی مادده‌ى یاسایی به فێڵباز سزاده‌درێن، كه حوكمه‌كه‌شیان جگه له به‌ندكردن سزاى پێبژاردنیشی هه‌یه.