دیمه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاویانكراوهتهوه.
"وا له سه‌ناعه‌یه چاكده‌كرێته‌وه"
وێنه‌ى ئۆتۆمبێلێكی فەرمانگەی ژینگەی هەڵه‌بجە گیراوه دوكەڵ بڵاودەكاتەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یان كه دوكه‌ڵى بڵاوكردبووه‌وه، كێشه‌ى میكانیكی هه‌یه و ئێستا سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ین.
له‌ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه، دیمه‌نى دوكه‌ڵكردنى ئۆتۆمبێلێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى ئه‌م پارێزگایه سه‌ره‌نجی هاوڵاتییه‌ك راده‌كێشێت و وێنه‌ى ده‌گرێت و وێنه‌كه‌ش بڵاوده‌كاته‌وه، فەرمانگەی ژینگە كه وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌بینێت، داواى لێبوردن له هاوڵاتیان ده‌كات و به‌ڵێنیشیان پێده‌دات ئۆتۆمبێله‌كه‌یان چاكبكه‌نه‌وه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌و كه‌سه‌ى وێنه‌كه‌ى گرتووه كه‌سێكی خه‌مخۆرى ئه‌و شاره‌یه و له خه‌مى پاراستنى ژینگه‌دایه.
وتیشی “دڵخۆشین بەو ئاستە بەرزەی هۆشیاری ژینگەیی كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانمان هه‌یه، داواکارین لەکاتی بوونی هەر سەرپێچییەکی ژینگەیی دا بەهەمان شێوە وێنە و ڤیدیۆ تۆمار بکەن و بڵاویبکەنەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نووسراویان بۆ هه‌ریه‌ك له پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و داوایان كردووه به‌زووی بۆیان چاكبكرێته‌وه.