بنه‌ماڵه‌كان پرس و راوێژى پێده‌كه‌ن

ژنێك ده‌كرێته‌ سەرۆكی فەخری ئەنجومەنی گوندێكی دەربەندیخان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گوندێكی سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان خه‌ریكن ئه‌نجومه‌نێك بۆ راییكردنى كاروباره‌كانیان داده‌نێن، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ژنێك بكه‌نه‌ سه‌رۆكى فه‌خرى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ و هه‌موو پرس و راوێژێكی پێبكه‌ن.

گونده‌كه‌ ناوى مۆرتكه‌یه‌، دووه‌م نزیكترین گونده‌ له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، 25 ماڵى لێده‌ژى و له‌ عه‌شیره‌تى تاوگۆزین.

ژنه‌كه‌، ناوى پوره‌ (مه‌لیح)ـه‌ ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 80 ساڵه‌ و خێزانى سه‌ید موحسین سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى تاوگۆزییه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا كۆچی دوایی كردووه‌.

مه‌ریوان حاجى، له‌ عه‌شیره‌تى تاوگۆزى و نزیك له‌م گونده‌ به‌ 964ـى وت، زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كانى ئه‌م گونده‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك رێزو وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌ كۆچكردووه‌كه‌یان، خێزانه‌كه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى فه‌خرى ئه‌نجومه‌نى گوند هه‌ڵبژێرن.

وتیشی “به‌م نزیكانه‌ بنەماڵەکانی گوندی مۆرتکە کۆبونەوە ئەنجام دەدەن و لەناوخۆیان کەسێک دیاری دەکەن وەک ئه‌ندامى ئەنجومەن بۆ بنەماڵەکەیان”.

به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌، ته‌واوى پرسوڕاكردن له‌سه‌ر رۆژانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ژیانى گونده‌كه‌یان به‌و ژنه‌ ده‌كرێت و له‌قسه‌ى ده‌رناچن.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا هاوڵاتیانى گوندى مۆرتكه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دوای کۆچی دوایی سەید محسین رێز له‌ پورە (مەلیح) دەگرن تا لەژیاندا ماوە و پرس و راوێژی پێدەکەن، ده‌شڵێن “دوای ئەو، هیچ کەس و لایەنێک قبوڵکراو نیە لەلایەن گوندنشینان و بنەماڵەکانی گوندەوە “.

له‌ ده‌ربه‌ندیخان ژینگه‌ى شاخى گوڵان و تونى بابا به...

له‌ ده‌ربه‌ندیخان ژینگه‌ى شاخى گوڵان و تونى بابا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت