هەواڵەکان
ئه‌مڕۆ چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان چاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ى له باره‌ی چه‌ند پرسێك بڕیار و راسپارده ده‌ربكات، له‌وانه‌ش دابه‌شكردنی موچه، كه تاوكو ئێستا موچه‌ى مانگى شوبات دابه‌ش نه‌كراوه.
له سنوورى قه‌زاى ئامێدى، لە کۆی 358 گوند، 201 گوندیان چۆڵ کراون، هۆكاره‌كه‌شی هه‌روه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به 964یان وتووه، دۆخى ناسەقامگیریی ناوچەکەیە، له‌وانه‌ش، به‌هۆى بوونى شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئه‌مڕۆ شۆفڵ و ئامێره‌كانی شاره‌وانی، هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كانی شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لاریان ده‌ستپێكرد.