بابه‌تی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش هه‌یه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له باره‌ی موچه ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و له باره‌ی چه‌ند پرسێك بڕیار و راسپارده ده‌ربكات، یه‌كێك له‌وانه دابه‌شكردنی موچه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27.3.2024 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كاتژمێر 11:00 ده‌ستپێده‌كات.
پرسی هه‌ره‌گرنگ كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباته، كه تا ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوێنێ ئێواره له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌ربانگ له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر، له وتارێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ بڕیارێك ده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
ده‌نگی ناڕه‌زایی بۆ دابه‌شنه‌كردنی موچه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه و له رۆژانی رابردوو زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له سنووره‌كانی سلێمانی، گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتی ده‌وامیان كرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌وه.
حكومه‌تی عێراق چه‌ند رۆژێكه بڕی زیاتر له 600 ملیار دیناری خستووه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم موچه‌ی دابه‌ش نه‌كردووه و ده‌ڵێن به‌م بڕه‌پاره‌یه و داهاتی ناوخۆش ناتوانن موچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ماوه‌ی ساڵێكه راگیراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش بدرێت.