مەسرور بارزانی:دەمانەوێت داهاتووێکی پڕشنگدار بۆ گەلەکەمان بونیاد بنێین
+964
هێرۆ مەولودی
دوای گەیشتنی بە بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند،: هاتووین داهاتووێکی پڕشنگدار بۆ گەلەکەمان بونیاد بنێین.
بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی کانونی دووەم، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی بە بەغدا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: بۆ هاوڵاتیانی: گەڕاینەوە بۆ بەغدا و ئامادەین لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق کار بکەین بۆ ئەوەی داهاتووێکی باشتر و پڕشنگدارتر بۆ گەلەکەمان بونیاد بنێین.
دوای گەیشتنی بە بەغدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق کۆبووەوە، بڕیارە لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆمار، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.
هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت