کوردێک بوو بە سەرۆکی ھەرێمێکی سویسڕا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
کوردێکی باکوردی کوردستان لەسەر پارتی لیبڕاڵی سەوز دەبێتە سەرۆکی بازلی سویسڕی.
بوڵەنت پەکەرمان، سیاسەتمەدارێکی کوردەو تەمەنی 45 ساڵە، لە پارتی لیبڕاڵی سەوز “جی ئێڵ پی” بە سەرۆکی ھەرێمی بازل لە سویسڕا هەڵبژێردرا.
دوێنێ پێنجشەممە، پەرلەمانی سویسڕا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا کە بوڵەنت پەکەرمان ببێت بە سەرۆکی ھەرێمی بازل و جێگەی جۆ ڤێرگێت بگرێتەوە.
میدیاکانی سویسڕا بڵاویانکردەوە، لە کۆی 99 پەرلەمانتار، بوڵەنت پەکەرمان دەنگی 81 پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بوڵەنت پەکەرمان، لە ساڵی 2021 ئەندامی دەستەی باڵای ھەرێمی بازل بووە، لە ساڵی 2009 تا 2013 ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی بازل بووە، لە دوای مانگی شوبات بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە سەرۆکی ھەرێمەکە
بوڵەنت پەکەرمان لە تەمەنی 15 ساڵییەوە لە سویسرا دەژی و پێشتر پارێزگاری ھەرێمی بازل بووە.