"کێشەی ئێمە تەنیا موچە نییە"

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: سبه‌ی بڕیارێك ده‌ده‌ین له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵكه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سبه‌ی بڕیارێك ده‌ده‌ین له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌ و ده‌زانین هه‌موو لایه‌كیش ده‌بنه‌ شه‌ریكی بڕیاره‌كه‌.

مه‌سرور بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر به‌شداریی خوانێكی به‌ربانگی كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی و کەسایەتی و هاوڵاتییان.

بارزانی رایگه‌یاند، سبه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێك ده‌ده‌ین كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.

وتیشی، ده‌زانین كه‌ بڕیار ده‌ده‌ین هه‌موو لایه‌ك ده‌بن به‌ شه‌ریكی بڕیاره‌كه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها وتی، بەرەیەک پێیوایە با تەنیا نانێکی زەلیلمان بدەنێ بەسە و ھەموو کێشەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە موچە، كێشه‌ی ئێمه‌ ته‌نیا موچه‌ نییه‌، كێشه‌ی ناسنامه‌ و خاكمان هه‌یه‌ و تا دواسات به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كه‌ین.

بڕیاره‌ سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات.

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆدە...

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی موچە کۆدەبێتەوە