حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

ئەمریکا رێگر نەبوو لە بڕیاری راگرتنی شەڕ و ئیسرائیل دەڵێت حەماس ئاشتی ناوێت

964+

ژووری  هەواڵ

دوای پێنج مانگ لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دواجار ئەمریکا خۆی بەدوور گرت لە پەسندکردنی بڕیاری وەستانی شەڕ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش ئەمەش دوای ئەوەی لەرابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە چەندین جار هەمان هەوڵ دەدرا بەڵام ئەمریکا رێگری دەکرد.

سەرەڕای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە 172 رۆژی شەڕ، فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکی ناوچەی رەفەحیان بۆردوومان کردو 10 کەس گیانیان لەدەستدا چواریان منداڵ بوون.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، داواکارییەکانی حەماس لە دانوستانەکاندا دەریدەخات کە بەرژەوەندی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە.

بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا دەڵێت، دوو لە بەشداربووانی هێرشەکەی کرۆکۆسی روسیا بەئازادی لەنێوان تورکیا و روسیا لەرێگای دەریاییەوە هاتوچۆیان کردووە، ئەوەش هاتووە دوای هێرشەکان لە تورکیا 140 کەس بەتۆمەتی پەیوەندییان بە رێکخراوی داعش دەستگیرکراون.

دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کرملن دەڵێت: هەر هەوڵێکی ئاشتی لەنێوان روسیا و ئۆکراین، تەنیا خۆ ماندووکردنە و بێ هودەییان بۆ دەمێنێتەوە.