لە داقوق

تەرمی گەنجێک لەناو زەوییەکی کشتوکاڵی دۆزرایەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەنزیک سنووری داقوق دۆزرایەوە، بەوتەی هێزەئەمنیەکان بێت، رووداوی کوشتنەکە پەیوەندی بەهەمان رووداوی تەقەکردنەکەی دوو شەوی پێش ئێستاوە هەبووە.

عەقید عەباس عەبدوڵا جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک بە 964ی وت، ماوەی دوو رۆژە بەدوای دۆزینەوەی هاوڵاتییەکن کە لەرووداوی تەقەکردنەکەی شەوی 24ی ئەم مانگەوە دیارنەماوە.

رووداووەکە بەمجۆرە بوو، کاتێک دوو گەنج لەیەنگیجەی تاڵەبانەوە بەماتۆڕسکیلەوە ویستویانە بێنە داقوق و پاش تەقەکردن لێیان هەردوو گەنجەکە بریندار کران و هەمان كات گەنجێكی دیكەی نزیک رووداوەکە بێسەروشوێن بوو.

وتیشی، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە تەرمێک لە زەوییەكی كشتوكاڵیدا شاردراوەتەوە هەر نزیک لەسنوری داقوق و دەستبەجێ هێزەکانمان چونەتە شوێنەکەو دەرکەوتووە هەمان ئەو گەنجەیە کە لەروداوەکەدا بێسەروشوێن بووە”.

بەوتەی جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک، لەدوای لێکۆڵینەوەکانی رووداوەکەی ئەو شەوە، پێنج گومانلێکراو دەستگیرکراون کە یەکێکیان لە سنوری سلێمانی دەستگیرکراوە، دوای لێکوڵێنەوەکان یەکێک لەدەستگیرکراوەکان دانیناوە بە تاوانەکەی  دەستی لەتەقەکردن و رفاندنی ئەو گەنجە هەبووە.

سێ تەقەکەرەکەی کەرکوک دەستگیر کران

سێ تەقەکەرەکەی کەرکوک دەستگیر کران