تا 12ی شەو دەرگایان کراوەیە

بانکی خوێنی هەولێر داوای بەخشینی خوێن دەکات

964+

ژووری هەواڵ

بانکی خوێنی هەولێر داوای بەخشینی خوێن لە هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، رۆژووەوانان دەتوانن لەدوای بەربانگیش بێن خوێن ببەخشن و دەرگایان کراوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.3.2024، بانکی خوێنی هەولێر رایگەیاند، بۆ پاراستنی باڵانسی خوێن و بەردەوام ھاوکاریکردنی نەخۆشانی سالاسیمیا و شێرپەنجە و وابەستەبووانی شتنی گورچیلە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان، بانکی خوێن بانگت دەکات بۆ خوێن بەخشین، هاوکات دوای بەربانگ خوێنبەخشان دەتوانن سەردانیان بکەن.

بانکی خوێنی هەولێر دەشڵێت، بەشێوەی 24 کاتژمێری لە خزمەت هاووڵاتیانە بۆ دابینکردنی خوێن.

کاتەکانی خوێن بەخشین بۆ کەسی رۆژووگر بەم شێوەیە دەبێت:

– لە کاتژمێر 8:00 تا 10:00ـی بەیانی
– لەدوای بەربانگ تا 12:00ـی شەو

کاتەکانی خوێن بەخشین بۆ کەسی رۆژوونەگر بەم شێوەیە دەبێت:

– لە 8:00ـی بەیانی تا 12:00ـی شەو بە بەردەوامی

هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی خوێنی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، رێژەی خوێن بەخشین زۆر باشە چونکە کاتی خوین بەخشین درێژ کراوەتەوە و پێش رەمەزان تا 6:00ـی ئێوارە بوو، بەڵام ئێستا تا 12ـی شەو خوێنبەخشین هەیە.

بەغدا نزیکەی دوو هەزار کیسی خوێنی بۆ سلێمانی نارد

بەغدا نزیکەی دوو هەزار کیسی خوێنی بۆ سلێمانی نارد