بۆ تووشبووانی تالاسیمیایە

بەغدا نزیکەی دوو هەزار کیسی خوێنی بۆ سلێمانی نارد

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق نزیکەی دوو هەزار کیسی خوێنی نارد بۆ سلێمانی، بڕیارە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا بۆ تووشبووانی تالاسیمیا بەکاربهێندرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.1.2023، د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو بڕە پاڵپشتیکراوە لە کیسی خوێن گەیشتە سلێمانی و کۆگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی.

“نەبوونی کیسی خوێن لە ماوەی رابردوودا گرفتی زۆری دروستکردبوو بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، هەرچەندە بەخشەری خوێن هەبووە، بەڵام پێشتر بەهۆی نەبوونی کیسی پێویستەوە، نەدەتوانرا خوێنیان لێوەربگیرێت”، د. بڕیار رەشید وای وت.

تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسی تووشبووی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی هەن.

بەمەش بڕێکی کەمتری هیمۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە، ئەو پڕۆتینەی رەنگ بە خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەبەخشێت و ئۆکسجین بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە دەگوازێتەوە.

لەبانكی خوێنی سلێمانی كیسی بەتاڵی خوێن وەرگرتن كەمیكر...

لەبانكی خوێنی سلێمانی كیسی بەتاڵی خوێن وەرگرتن كەمیكردووە

تالاسیمیا چییە؟

تالاسیمیا چییە؟