مرۆڤ و درۆن و كۆپته‌ر به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
بوو به شه‌ش رۆژ و گه‌نجه‌كه‌ى خانکێ ده‌رنه‌كه‌وته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و گه‌نجى شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى ناحیه‌ى خانكێ دیار نه‌ماوه، تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له سۆراغكردنى.
رۆژى 20.3.2024 گەنجێکى تەمەن 15 ساڵى دانیشتوى ناحیەی خانکێ له ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌پێی بینينه‌وه‌ى كامێراكانى چاودێرى، ئه‌و گه‌نجه به‌ته‌نيا لە گەڕەکێکەوە بەرەو ئاوى رووبار‌ى خانکێ دەچێت.
زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت، هه‌موو ئامرازێكى گه‌ڕانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجه به‌كارهێناوه به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “جگه له چه‌ند تیمێكى خۆبه‌خش به هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنیش له ته‌واوى سنووره ئاوییه‌كانى ناحیه به‌دوایدا گه‌ڕاوین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گەنجەكه هیچ کێشەیەکى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌بووه و له خێزانێكی هه‌ژارى ناحییه‌كه‌یانه.
“دووسبه‌ى به زۆرترین تیمى مرۆيى و گه‌وره‌ترین تیمى غه‌واس هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌م گه‌نجه ئه‌نجام ده‌ده‌ین” زه‌رده‌شت شێخ شامۆ واى وت.