ئێوارەی ئەمڕۆ

سەرجەم مامۆستایانی ناڕازیی ئازاد كران

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای دەستگیرکردنی 11 مامۆستای ناڕازی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ، تا کاتژمێر سێی ئێوارە تەنیا دوو مامۆستا لەلای هێزە ئەمنییەکان مابوون، کەمێک بەر لە ئێستا ئەوانیش ئازاد کران.

مامۆستا دارا سادق یەکێکە لەو مامۆستایانەی دەستگیرکراوە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “بەشەق و بۆکس لێیانداوم و تا ناو پاسەکە بە دوو لەسەر زەوی رایانکێشاوم”.

مامۆستا محەمەد كەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر 6ی ئێوارە مامۆستایانی نارازیی ئازاد كران، سەرەتا مامۆستا شنە خەیات و مامۆستا سروش هاواری ئازاد كران، كۆتا مامۆستای نارازییش مامۆستا عادل حەسەن بوو، ئەویش ئێوارە لەبەردەم پاركی دایك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ئازاد كراو لەگەڵ كەسوكاری رۆشتوەتەوە بۆ ماڵ”.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشی وت، مامۆستا شنە خەیات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە.

لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران

لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران