خۆپیشاندانی رۆژی دووشەممە 25.3.2024ی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی _ وێنە: 964
گردبووەنەوەی مامۆستایان
لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران
964+
دیلان محەمەد جەزا
هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی رێگرییان کرد لە گردبوونەوەی مامۆستایان، بەمەش گرژی دروست بوو لە نێوان مامۆستایان و هێزە ئەمنییەکاندا و ژمارەیەک مامۆستا دەستگیر کران.
دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان ناڕازی بە 964 وت، بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان لە گردبوونەوەی مامۆستایان، تا ئێستا لە شاری سلێمانی 11 کەس دەستگیر کراون.
باسی لەوەکرد، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانیدا 17 کەس دەستگیر کراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون سەرجەمیان مامۆستا نین، کەسانی نەناسراویشی تێدایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا