وەزارەتی دارایی داواکاری هەیە

نوسراوێکی بەپەلە چووە بۆ وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، لەسەر ئاستی “وەزارەت و سەرۆکایەتییەکان”، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی سێی 2024، هاوتەریب لیستێکی دیکە، کە ئاماژەی بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دابێت ئامادە بکرێ.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رۆژی 24.3.2024 دەرچوێندراوە و سیفاتی بەپەلەی پێ دراوە، داواکراوە یەکە ژمێریایەکان، هاوتەریب لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ، پلەبەرزکردنەوەی کاتی شایستەی فەرمانبەرانیش بە لیستێکی جیا بۆیان ئامادە بکەن.

لە نوسراوەکەدا داواکراوە، ئەو لیستانە لەسەر ئاستی وەزارەتەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەوە لە کاتێکدا رۆژی 23.4.2024 لە دیدارێکی میدیای ئاوات شێخ جەناب وتی، بە دوو لیست بڕی موچە و بە لیستی شایستەی پلەبەرزکردنەوە، لیست بۆ مانگی 3ی 2024 ئامادە دەکەن، و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.

+964صورة من منصة (شبكة):