بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیان

بایکۆت فەرمانگەکانى ئیدارەى راپەڕینى گرتەوە

964+

ژێوار خدر- رانیە

بەهۆى دواکەوتنى مووچەکانیان، بەشێکى زۆر لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سنورى ئیدارەى راپەڕین بایکۆتى دەوامیان کرد.

بەشێکى زۆر لە فەرمانبەرانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین، هەفتەى دوو رۆژ دەوام دەکەن.

964 زانیویەتى، هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی راپەڕین و خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین، بایکۆتى دەوامیان کردووە.

هاوکات نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و دادگاکانی رانیە و پشدەر و حاجیاوا بایکۆتیان راگەیاندووە.

جگە لە ئیدارەى راپەڕین، بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى سلێمانى و گەرمیان و کۆیەش بایکۆتیان کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 52 رۆژ بەسەر راگەیاندنى لیستى مووچەى مانگى یەکى 2024 تێدەپەڕێت و لەو کاتە بەدواوە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەشنەکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەرتی تەندروستی حکومی لە گەرمیان بەتەواوی وەستاوە

کەرتی تەندروستی حکومی لە گەرمیان بەتەواوی وەستاوە