زوو فریای خۆتان بکەون

سینگڵەکان ئەگەری پیربوون و گیان لەدەستدانیان زیاترە

964+

ژووری هەواڵ

مایۆ کلینیک توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت ئەو کەسانەی گۆشەگیرن و تێکەڵی خەڵک نابن، هەروەها سینگڵەکانیش خێراتر هەڵکشانی تەمەنیان پێوە دەردەکەوێت و ئەگەری گیان لەدەستدانیان زیاترە.

توێژینەوەکە دەڵێت: کەسانێک کە گۆشەگیرن و لە رووی کۆمەڵاتییەوە تێکەڵ نابن و هاموشۆ خەڵک ناکەن لەرووی بایۆلۆجییەوە پیرتر دەردەکەون و بە چەند هۆکارێک زیاتر مەترسی مردنیان لەسەرە، چونکە کۆمەڵایەتی بوون رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ باشبوونی تەندروستی جەستەو تەمەن درێژی.

داتای 280 هەزار کەس کە لەنێوان ساڵانی 2019 هەتا 2022 چاودێری تەندروستیان وەرگرتووە لە رێی زیرەکی دەستکردەوە شیکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەوانەی سینگڵن و ئەوانەشی گۆشەگیرن ئەگەری مردنیان بە رێژەی %5 زیاترە لە خێزاندارو کەسە کۆمەڵایەتییەکان.

توێژینەوەکە لە شەش بواری کۆڵیوەتەوە:
– کەسەکە بەشدارە لە هیچ یانە یان گروپێکی کۆمەڵایەتی؟
– ساڵانە بەشداری چەند بۆنەی کۆمەڵایەتی دەکات؟
– هەفتانە چەند جار بە تەلەفۆن لەگەڵ کەسوکارو هاوڕێکانی قسە دەکات؟
– چەند جار دەچێتە پەرستگا ئاینییەکان؟
– هەفتانە چەند جار کەسوکارو هاوڕێکانی دەبینێت؟
– باری خێزانی چۆنە، سینگڵە یان خێزاندار؟

سینگڵەکان لە دەرهێنانی پاسپۆرت مەرجیان بۆ دانرا

سینگڵەکان لە دەرهێنانی پاسپۆرت مەرجیان بۆ دانرا