سبەی دەوامە

زانكۆی سلێمانی دەوامی ئاسایی خۆی دەست پێدەكاتەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆیەك لەناو خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، گوایە زانكۆكە خوێندكارانی ئازاد دەكات لە نەهاتنیان بۆ هۆڵەكانی خوێندن ، وتەبێژی زانكۆی سلێمانی دەڵێت “ئەو دەنگۆیە رەتدەكەینەوە” .

لەچەند رۆژی رابردوودا خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەتایبەت ئەوانەی خوێندكاری دەرەوەی شارن و لە بەشە ناوخۆییەكان دەمێننەوە، داواكاریەكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی كردوە، بۆ درێژكردنەوەی پشوەكان تا دوای جەژنی رەمەزان ، بەهۆی بارودۆخی سەختی دارایی خوێندكارانەوە.

یۆهان عوسمان ، وتەبێژی زانكۆی سلێمانی بە 964ی وت“ زانكۆی سلێمانی هیچ بڕیارێكی نەداوە، خوێندكاران خۆیان ئەو دەنگۆیەیان دروست كردوە ، وە بە فەرمی بە خوێندكاران راگەیەنراوە كە بۆ كچان لەسەرلەبەیانی شەممە 23.3.2024 بەشە ناوخۆییەكان كراوەتەوە و بۆ كوڕانیش لە كاتژمێر 2ی هەمان رۆژ كراوە دەبێت ” .

ئەو وتەبێژە باسی لەوەش كرد، سەبارەت بە داواكاری خوێندكاران بۆ درێژكردنەوەی پشوەكان ، دەبێت لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاری لێبدرێت و تا ئێستاش ئەو كۆبونەوەیە نەكراوە، مامۆستایانیش ئازاد دەبن لەهەژماركردنی ئامادەبوان (غیابدان)لە هۆڵەكانی خوێندن .

زانكۆی سلێمانی لە 21 كۆلێژو 84 بەش پێكهاتوەو خاوەنی 23هەزار خوێندكاری بەكالۆریۆس و 2600 خوێندكاری خوێندنی باڵایە.

لە گووگڵ سکۆلەردا زانکۆی سلێمانی یەکەمی هەرێمە

لە گووگڵ سکۆلەردا زانکۆی سلێمانی یەکەمی هەرێمە