داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن
دوکاندارانی لەنگەی هەولێر شەقامی 100ـیان داخست
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ و كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له دوكاندارانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، شه‌قامی 100 مه‌تریان داخست و گردبوونه‌وه، ئه‌وان داوای قه‌ره‌بووی سووتانی بازاڕه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
قه‌ره‌باڵغیی زۆر له شه‌قامی 100 مه‌تری به دیوی ناوه‌وه دروست بووه و دوكانداره‌كان داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له دوكانداره‌كان به 964ی وت، هه‌ست ده‌كه‌ن جیاكاری هه‌یه، دوو سێ رۆژ پێش ئێستا له دهۆك لافاو روویدا و سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ قه‌ره‌بوو كرانه‌وه، به‌ڵام بازاڕی له‌نگه زیاتر له 20 رۆژ سووتاوه و تا ئێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراون.
رۆژی 27.2.2024 بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتا و له ئه‌نجامدا 166 دوكان سووتان و زیان به سه‌دان دوكانی دیكه‌ش كه‌وت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا