لە پێنج دادوەر پێکدێن

کۆمیسیۆن دەستەى دادوەرى بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن پێکدەهێنێت

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی پێداچوونەوە بە تانەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان پێکدەهێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024، ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دووبارە پێکهێنانى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە پێداچوونەوە بەو تانانەى لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیاران یاخود زیانمەندان لە بڕیارەکانى ئەنجومەن پێشکەشدەکرێن.

دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان لە پێنج دادوەر پێکدێت، سیانیان عەرەب و دوانیان کوردن کە پێکهاتوون لە:

حسێن فوئاد منعم، جێگرى سەرۆکى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵی/ سەرۆک

جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرپەرشتیارى دادوەرى لە سەرۆکایەتى دەستەى سەرپەرشتیاری دادوەرى / ئەندامى سەرەکى

رەمەزان حەسەن عوبێد، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک/ئەندامى سەرەکى

ئەحمەد عەلى خەڵەف/ دادوەرى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵى/ئەندامى یەدەگ

کامەران حەسەن فەرەج/ جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى سلێمانى/ ئەندامى یەدەگ

کۆمسیۆن رێگە بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادات لیستیا...

کۆمسیۆن رێگە بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادات لیستیان هەبێت بۆ هەڵبژاردن