وتویەتی "دەتانبەم بۆ دەرەوەی وڵات"

بەفێڵ چوار دەفتەر دۆلاری لە خانەوادەیەک وەرگرت و پۆلیس دەستگیریکرد

964+

فەهمی نەبی

پۆلیس تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە بەفێڵ 40 هەزار دۆلاری لە خانەوادەیەک وەرگرتووە و پێی وتوون “دەتانبەم بۆ دەرەوەی وڵات” دواتر خۆی لێ ونکردون.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی هەواری شار و ئاسایشی راپەڕین ئەو کەسەمان دەستگیرکردووە”.

چیرۆکی رووداوەکە بەمجۆرە بووە

هاوڵاتییەک هاتووەتە پۆلیسی سلێمانی و سکاڵای تۆمارکردووە، وتویەتی کەسێک 40 هەزار دۆلار (چوار دەفتەر)ی لێ وەرگرتووە و پێی وتوون خۆت و خێزانەکەت دەبەم بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام هەر لەگەڵ وەرگرتنی پارەکە خۆی لێیان ون دەکات. پۆلیس گەڕاوە بەدوای ئەو تۆمەتبارە و شوێنەکەی دۆزراوەتەوە و لە رانیە دەستگیرکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، تۆمەتبارەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیە، هێشتا نازانرێت ئایا لەگەڵ باند کاردەکات یان کارێکی تاکە کەسی بووە.

ئەوەشی وت، تۆمەتبارەکە بەو خانەوادەیەی وتووە ڤیزای وڵاتی ئیتاڵیاتان بۆ وەردەگرم، بەڵام لەبەردەم شوێنی وەرگرتنی ڤیزا خۆی لێ شاردونەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (س، ج، س) و نزیکەی 28 ساڵە و دانی بەوەداناوە ئەو چوار دەفتەر دۆلارەی وەریگرتووە ئۆتۆمبێلێک و دەمانچەیەکی پێکڕیوە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بە فێڵی چاککردنەوە ئۆتۆمبێلی باوکی دزیووە

بە فێڵی چاککردنەوە ئۆتۆمبێلی باوکی دزیووە