دیمه‌نێكی به‌شه ناوخۆیی كچان له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى زانكۆ
چاوه‌ڕێی خێرخوازانه
زانکۆی هەڵەبجە ئاماده‌كارى بۆ خوانى به‌ربانگى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كار بۆ ئاماده‌كارى خوانى به‌ربانگ بۆ خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كانى ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی خێرخواز و خواپێداوانه ئه‌ركى ئاماده‌كردنى خوانه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ.
زانكۆكه ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له خێرخوازانە دەکات، ئه‌وانه‌ى دەیانەوێت ئێوارانى مانگى ره‌مه‌زان بەربانگ بۆ خوێندکاران له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان ئاماده بكه‌ن، په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن.
زانكۆكه لیژنه‌یه‌كی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م خوانه بۆ خوێندكارانى جێبه‌جێ بكه‌ن.
شێوه محه‌مه‌د عه‌زیز، به‌رپرسی به‌شه ناوخۆیی كچانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، ساڵانه ئه‌و ئاماده‌كارییه بۆ خوێندكارانیان ده‌كه‌ن به‌وپێیه‌ى ته‌واوى ته‌واوى خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كانیان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ن.
وتیشی “چاوه‌ڕێى خێرخوازانین به‌ده‌م ئاگادارییه‌كه‌مانه‌وه بێن و تا ئێستاش كه‌س نه‌هاتووه”.
له به‌شه ناوخۆییه‌كانى ئه‌م زانكۆیه نزیكه‌ى هه‌زار و 150 خوێندكار هه‌ن، كه 750 خوێندكاریان له‌به‌شه ناوخۆیی كچان و 400 یشیان له كوڕانن.
شێوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له ئێستادا هیچ خوێندكارێك له به‌شه ناوخۆییه‌كانیان نین و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و بڕیاره 25.3.2024 بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌شڵێت “ئاماده‌كاییه‌كانى ئێمه بۆ خوانه‌كانیان بۆ ئه‌وكاته‌یه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌شه ناوخۆییه‌كان”.
ئه‌و ژماره موبایلانه‌ى كه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بۆ پەیوەندی بەلیژنەكه‌یانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه بریتین له :
0750 127 5562 شێوە
0750 844 9695 حافز