ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئاوە

یونیسێف: زیاتر لە دوو ملیار کەس ئاوی پاکژیان پێناگات

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ هەینی رۆژی جیهانیی ئاوە، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی یونسێف، ساڵی رابردوو دوو ملیار و 200 ملیۆن هاوڵاتی لە ئاوی خواردنەوە بێبەش بوون.

دروشمی ئەمساڵی رۆژەکە بەناوی “ئاو بۆ ئاشتی”ـیە، یادکردنەوەی فەرمیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەمساڵ لە بارەگای سەرەکیی رێکخراوی یونسکۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیارە لە یادکردنەوەی بۆنەکەدا میکانیزم و ئامرازە کاریگەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری و رێگریکردن لە ناکۆکییەکانی پەیوەست بە ئاو پێشکەش بکرێن.

ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتاری رۆژی جیهانیی ئاودا رایگەیاندووە، لە 153 وڵات، تەنیا 23 وڵات بەڵێننامەی هاوبەشیی ئاویان واژۆ کردووە و داوای کردووە، سەرجەم وڵاتان ئەو بەڵێننامەیە واژۆ بکەن.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1993، 22ـی ئاداری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی ئاو دیاری كردووە.

رێكخراوی یونیسێف لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، ساڵی 2023 نزیکەی دوو ملیار و 200 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ بێبه‌ش بوونه‌.

ده‌شڵێت، “له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا رێژه‌ی 70%ـی مردن، رووداو و نه‌خۆشییه‌ سروشتییه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی پیس و نه‌شیاوه‌وه‌ بووه‌”.

لێڵ بوونی زێی بچوک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێی وەس...

لێڵ بوونی زێی بچوک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێی وەستاند