لە چ گوندێک بوون؟
964 دیمه‌نى ده‌ركه‌وتنى سێ ورچ له سنوورى شێروان مه‌زن بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
964 دیمه‌نى ده‌ركه‌وتنى سێ ورچ له سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆرى ده‌ستكه‌وتووه و ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوو له ورچه‌كان به‌چكه‌ن و سێیه‌میشیان ورچێكی داكانه‌یه.
دیمه‌نه‌كان له گوندى (لێرێ)ی سه‌ر به‌م ناحیه‌یه و دوێنێ 21.3.2024 تۆماركراون.
ئیبراهیم سه‌عید كه خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یه به 964ـى وت، له سنووره‌كه‌یاندا زۆرجاران ورچ و ئاژه‌ڵى دیكه‌ى ده‌بیندرێن.
ئیبراهیم ده‌ڵێت، “ورچه‌كان له كاتى تاریك و روونى به‌ره‌به‌یان و ئێواران و شه‌واندا ده‌رده‌كه‌ون و به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێن كه له‌كاتى رۆژدا ده‌ربكه‌ون”.
لێرێ، گوندێكه 90 ماڵى لێ ده‌ژی و خاوه‌ن سروشتێكی تایبه‌ت به چیاى سه‌خت و دارودره‌ختى چڕه.
ده‌شڵێت “پارساڵ ره‌وه‌ورچێك هاتبوونه ناو ماڵه‌كانى گونده‌كه‌مان و به شه‌ویش هه‌نگوینى هه‌نگه‌وانێكی گونده‌كه‌مانیان خواردبوو”.
ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ورچانه له كاتێكدایه كه له‌ناو سروشتى هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بیندرێن.
ساڵى پار له سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل ورچێك به‌هۆى ژه‌هرخواردنه‌وه، كه ده‌وترا له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانه‌كانه‌وه ژه‌هره‌كه‌ى بۆی داندرابوو بۆ پارێزگاریكردن له مێشه‌كانیان، مردار ببووه‌وه.
ئیبراهیم باس له‌وه‌ده‌كات، له سنووره‌كه‌یاندا به گشتى راوكردن و ئه‌زیه‌تدانى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌مه وه‌ك كولتوورێكی ناوچه‌كه‌یانه، بۆیه ده‌ڵێت زۆرجاران ورچ و ئاژه‌ڵه‌كانى دیكه‌ش له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و نزیك ئاواییه‌كانی گونده‌كه‌یان بیندراون.