زیاتر لە 63 هه‌زار كه‌س ئاماده‌بوون

عێراق بە زەحمەت بردنەوەی تۆمار کرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ به‌رده‌م زیاتر لە 65 هه‌زار هانده‌ر له‌ به‌سڕه‌، به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فلیپینی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕی سێیه‌می پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 له‌ یاریگه‌ی به‌سڕه‌ كرا و تێیدا عێراق به‌ 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 84 له‌ لایه‌ن موهه‌ننه‌د عه‌لی، ناسراو به‌ میمی تۆمار كرا.

عێراق به‌م بردنه‌وه‌یه‌ به‌ 9 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می گرتووه‌، دوای چوار رۆژی دیكه‌ و له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ له‌ مانێلا رووبه‌ڕووی فلیپین ده‌بێته‌وه‌ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا.

پاڵاوتنی گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەبێ کورد ئەن...

پاڵاوتنی گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەبێ کورد ئەنجامدرا