لە تەمەنى 92 ساڵیدا

کەسایەتى و سەرمایەدارێکی سلێمانى و هەڵەبجە کۆچى دوایى کرد

964+

عومەر فەتاح-هەڵەبجە

کەسایەتی ناسراو خێرخوازی ھەڵەبجە و سلێمانى، حاجی محەمەد عەلی ناسراو بە حاجی محەمەد بامۆکی، ئەمشەو بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.

پەیام سەربەست خوشکەزای حاجى محەمەد بامۆکى بە 964ـى وت،”خاڵم ماوەیەکی زۆرە نەخۆشەو لەنەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام ئەمشەو کۆچی دوایی کردوەو سبەینێ رێوڕەسمی ناشتن و پرسەی لەسلێمانی بۆ دادەنرێت”.

حاجی محەمەد بامۆکى، سەرمایەدار و کەسایەتییەکى ناسراوى هەڵەبجە و سلێمانییە، لەساڵی 1932 لە گوندی بامۆکی هەڵەبجە لەدایک بووە تاقۆناغی سەرەتایی خوێندوەو دوو ژنی هێناوەو خاوەنی 5 کوڕوو پێنج کچە.

بڕیارە ئەمشەو، تەرمەکەى ببرێتە مزگەوتى ئەحمەدی حاجی علی لە سلێمانى و سبەینێ ھەینی کاتژمێر 9:00ـى بەیانی لە گۆڕستانی ئابڵاخى شارى سلێمانى ئەسپەردەى خاک بکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دۆستێکى دێرینى کورد کۆچى دوایى کرد

دۆستێکى دێرینى کورد کۆچى دوایى کرد