"لە دەرەوەی خاکی ئێران دەبێت"

چوار بەرپرسی ئەمریکی زانیاری لەبارەی وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران ئاشکرادەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

چوار بەرپرسی ئەمریکی بە ئێن بی سی نیوز-ی ئەمریکی یان راگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بەشێوەی سنووردار ئەنجامبدرێ.

بەرپرسەکان پێیان وایە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەڵامەکەی ئیسرائیل بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئێران و بریکارەکانی لە دەرەوەی خاکی ئێران ئەنجامدەدرێ.

هەڵسەنگاندنەکەی بەرپرسە ئەمریکییەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیلە، کە پێش ئەوەی ئێران شەوی شەممە 13.4.2024، زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات تاوتوێ کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی پێگەکە، بەرپرسانی ئەمریکی، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تا ئێستا ئاگادار نەکراونەتەوە لە بڕیاری کۆتایی ئیسرائیل سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی و دەکرێ بژاردەکان لە دوای هێرشەکانی سەر ئیسرائیل بگۆڕدرێن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا داوای خۆراگرییان کردووە لە ئیسرائیل، دوای ئەوەی ئیسرائیل وتی وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە، کە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بوو لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە رۆژی 1.4.2024 بۆ سەر باڵەخانەیەکی کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا، کە بووە هۆی کوژرانی دوو لە جەنەڕاڵە باڵاکانی تاران.

دواین گۆڕانکارییەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆسەر ئی...

دواین گۆڕانکارییەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆسەر ئیسرائیل

ئێران: بەهێزتر و توندتر وەڵامدەدەینەوە

ئێران: بەهێزتر و توندتر وەڵامدەدەینەوە

"هێرشەکانى ئێران سەردانەکەى سودانى بۆ ئەمەریکا بەهێزتر کرد"