بە رووداوى هاتووچۆ

دوو گەنجى کەرکوک لە رێگاى چوون بۆ عەمرە گیانیان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

دوو گەنجى کەرکوک لە رێگاى چوون بۆ گەشتى عەمرە، لە رێگاى پارێزگاى رومادى تووشى رووداوى هاتووچۆ بوون و گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت،” ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو گەنجی شاری کەرکوک لە کاتی چوونیان بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی عەمرە، لە رێگای پارێزگای رومادی لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا”.

دوو گەنجەکە هاوڕێى یەکترى بوون و ویستویانە بەیەکەوە گەشتى عەمرە ئەنجام بدەن، بەڵام لە رێگاى چوونیان بۆ سعودیە لە نزیک ناحیەی نەخیب لەسەر رێگەی نێوان کەربەلا و رومادی تووشی روداوێکی هاتووچۆ بوون.

964 دەزانێت، ئەو دوو گەنجە یەکێکیان فەرمانبەری فەرمانگەی تەندروستی بووەو ئەوەی دیکەیان فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک بووە .

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژنە عەمرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

ژنە عەمرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا