وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وا دەڵێت

عێراق لەبارەی کۆچبەرانەوە بیلاڕوسیای ئاگادارکردوەتەوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کۆچی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی دانراوە ژمارەی کۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کەمیکردووە و یەکێک لە رێکارەکان هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بووە بۆ بیلاڕوسیا.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت: رێژەی کۆچی نایاسایی لە عێراقەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کەمبووەتەوە، ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو رێکارانەی عێراق گرتویەتیەبەر، هاوکات وڵاتانی ئەوروپا بەڕێژەیەکی بەرچاو پاساویان هەیە بۆ رەتکردنەوەی مافی پەنابەری ئەمەش لەبەر ئەوەی دۆخی عێراق سەقامگیرە بەجۆرێک ئێستا تەنیا 30 هەزار عێراقی لە ئەڵمانیا هەن و لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپی 60 هەزار پەناخواز هەن.

بە گوتەی بریکاری وەزارەتی کۆچ یەکێکی دیکە لە رێکارەکانی وەزارەت قەدە‌غەکردنی گەشتکردن بووە بۆ بیلاڕوسیا، عێراق پەیامی گەیاندووە بە وڵاتانی ئەوروپا و رێوشوێنی یاسایی گرتوەتەبەر.

ئەوەش هاتووە، عێراق لەرێگەی پەروەردەوە دەیەوێت روبەڕووی کۆچی نایاسایی ببێتەوە، لەرێگەی نیشاندانی رەتکردنەوەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ کۆچی نایاسایی ئەوە دەخرێتەڕوو، هۆشداری دراوە بە وڵاتێکی وەک بیلاڕوسیا کە سنوورەکانی نەکاتەوە لەبەردەم کۆچی عێراقییەکان.

وەزارەتی کۆچ داوا دەکات، وڵاتانی ئەوروپا کارئاسانی تەواو بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکان بکەن، بەتایبەت یارمەتیان پێبدرێت بۆ گەڕانەوە.

لە زانکۆی راپەڕین کەمپەینێک رێکخراوە بەناوی

لە زانکۆی راپەڕین کەمپەینێک رێکخراوە بەناوی "مەڕۆ چاکی بکە"