زۆربه‌یان زیانیان پێگه‌یشتووه
دواى نه‌مانى لافاو سیماى شێواوى شه‌قامه‌كانى دهۆك ده‌ركه‌وتن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دواى نه‌مانى لافاو شەقامە گشتیی و لاوه‌كییه‌كانى شاری دهۆک به شێواوى ده‌ركه‌وتنه‌وه كه بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووه، شارەوانیش لە ئێستاوه خەریکی پاکردنەوەیان ده‌بێت و دواتریش چاكیان ده‌كاته‌وه.
بەپێی زانیاری 964، شەقامە گشتیەکان وه‌ك ماسیکا دوو، مالتا، زەری لاند، بارزانی و شه‌قامى گەڕەکەکانی بەرۆشکێ، ناعور، شێلێ، مالتا، ماسیکا دوو، ئێتیتی، ئەڤریک و نزارک، هه‌موویان زیانیان پێگەیشتووە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایه‌تی شارەوانی دهۆک بە964ـی وت، زۆربەی شەقامەکان زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی “شەقامە گشتیەکان پاکكراونه‌ته‌وه، بەلام زۆربەی شه‌قامی گەڕەکەکان ماون پاکبكرێنه‌وه و تیمەکانیشمان 24 کاتژمێر خەریکن”.
ئاماژەى بەوەشکرد، له قۆناغى یه‌كه‌مدا شەقام و رێگایەکان تەنیا لە قوڕ و لیته و بەرد و زبڵ پاکدەکرێنەوە، له دووه‌م قۆناغیشی ده‌ست به چاككردنه‌وه‌یان دەکەین.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن