لەم هەفتەیەدا

لە دهۆک شانۆی “دادگەها شاهمەرانێ” نمایش دەکرێت

964+

چاوان خەلیل

شانۆی دادگەها شاهمەرانێ لە دهۆک بە بەشداری 10 ئەکتەر نمایش دەکرێت .

شانۆی دادگەها شاهمەرانێ لە نووسینی هەڵکەوت ئیدریس و دەرهێنانی ها عەبدولعەزیزە لە دوای نزیکەی چوار مانگ ئامادەکاری لە رۆژی چوارشەممە 15.5.2024 لە هۆڵی محەمەد عارف جەزیری نمایش دەکرێت .

ها عەبدولعەزیز دەرهێنەری شانۆییەکە بە 964ـی وت ، شانۆییەکەیان باس لە دۆخی نوسەر ئەکات کە چەند ئاستەنگ دێتە پێشی کاتێک کە بابەتێک دەنوسێت، هەروەها باس لە داستانێک دەکات کە کەلتورو رەسەنایەتی کوردە و لە بیر کراوە و دەیانەوێت بیناسیننەوە

وتیشی، شانۆییەکە بۆ یەکەم جارە نمایش دەکرێت و بڕیارە لە دوای دهۆک لە شارەکانی دیکە نمایش بکریت .

شانۆییەکە لە دەرهینانی ها عەبدولعەزیزە هەر یەک لە ئەکتەران (هێڤان ئەمین -هەرمان هاشم – عومەر عادل -شیرین ئەیوب -زەلال ئەحمەد -مستەفا ریبر -ئاراز یوسف -محەمەد ئیدریس -سامان بەهزاد -ئەحمەد مستەفا )رۆڵی تیدا دەبینن

شانۆیی دێژاڤوو لە دهۆک نمایش دەکرێت

شانۆیی دێژاڤوو لە دهۆک نمایش دەکرێت