پێش 36 ساڵ

کۆتا نەورۆز لە رەمەزاندا ئەو کاتەبوو کە پێنج رۆژ بوو هەڵەبجە کیمیاباران کرابوو

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کۆتا جار کە نەورۆز کەوتە ناو رەمەزان نەورۆزى ساڵى 1988 بوو، ئەوکات تەنیا پێنج رۆژ بەسەر کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجەدا تێپەڕیبوو،

ئیدریس خەلیفانى، هاوڵاتییەکى دانیشتووى خەلیفانە و دووەمجارە لە رەمەزاندا نەورۆزى بینیوە، ئەو بۆ 964 باس لە نەورۆزى ساڵى 1988 دەکات و دەڵێت:نەورۆزى 1988، دواى پێنج رۆژ لە کیمیابارانى هەڵەبجە هات، دۆخێکى زۆر ناخۆش و ساڵێکى شوم بوو، هەم هەڵەبجە و هەم ئەنفالیشى بەدواداهات.

ئەو باس لەوە دەکات، ئەوکات ئاگرى نەورۆزیان بە دزییەوە دەکردەوە، چونکە لەژێر ستەم و زوڵمى بەعسدابوون و کە دەیانویست ئاگرى نەورۆز بکەنەوە پیاوەکانى رژێم کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕان تا خەڵک ئاگر نەکاتەوە.

هەرچەندە دواى 36 ساڵ، ئاگرى نەورۆزى ئەمساڵ و ساڵانى رابردووش بە ئازادانە کرایەوە، بەڵام بە وتەى ئیدریس خەلیفانى، نەورۆزى ئەوکات چێژى زیاتر بوو، چونکە بە سەرکەشییەوە دەکرایەوە و جۆرێک بوو لە رووبەڕووبوونەوە و پڕ بوو لە حەماسەت.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

لەسەر گردی قەسرێ کریستیانەکانی عەنکاوە ئاگری نەورۆزیا...

لەسەر گردی قەسرێ کریستیانەکانی عەنکاوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە