هێرشەکان "سیاسین"

دادگای باڵای فیدراڵی: رووبەڕووی هێرشی میدیایی بووینەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاشگەزکردنەوەیان لە ئەرکە دەستورییەکانیان بەرامبەر بە نیشتمان و گەل، رووبەڕووی هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بوونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024، راگەیەندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بڕیارانە لە پێناو پاراستنی دەستوردا دەریاندەکات، دادگاکەی رووبەڕووی هێرشی میدیایی ناوخۆیی و دەرەکی بوونەتەوە و نابێت دەسەڵاتە خۆجێیەکان مومارەسەی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی، ئەو هێرشانە “سیاسین” و ئامانج لێیان سوکایەتیکردنە بە ناو و ناوبانگی دادگای باڵای فیدراڵی و کردنە ئامانجی شەرعیەتی دادگاکەیە، داواش لە دەسەڵاتە خۆجێیەکان دەکات تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و خۆجێییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

“ئەو هێرشانە زیاندەگەیەنن بە سەربەخۆیی دەزگای دادوەریی و بۆ بەرپەرچدانەوە و شکستپێهێنانی هەموو رێگەیەکی یاسایی پێویست دەگرینە بەر”، دادگای فیدراڵی وا دەڵێت.

دادگای باڵا هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی دادوەر عەبدول...

دادگای باڵا هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی دادوەر عەبدولرەحمان زێباری راگەیاند