کارەکانمان بەردەوام دەبن

دادگای باڵا هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی دادوەر عەبدولرەحمان زێباری راگەیاند

964+

فەهمی نەبی

دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند، کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری لە ئەندامێتی دادگاکە کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی کارەکانی دادگا نابێت، لەبەرئەوەی سێ دادوەری دیکە وەک یەدەگ هەن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، دادگای باڵای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری بەو جۆرەیە کاریگەری لەسەر کارەکانی دادگا نابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری لە کۆنگرەیەکی رۆنامەنوسی کشانەوەی خۆی لە ئەندامیەتی دادگای باڵای فیدڕاڵی راگەیاند و وتی، لەبەرئەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دژی بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵییە و نەمانتوانی پشتگیری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەین لەو دادگایە بۆیە کێشانەوەمان راگەیاند.

ئەندامێکی کوردی دادگای فیدڕاڵی لە پۆستەکەی کشایەوە

ئەندامێکی کوردی دادگای فیدڕاڵی لە پۆستەکەی کشایەوە