ژن و پیاو و گەنج و پیر

دانیشتوانى گوندێک بەیەکەوە جەژن دەکەن

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

دانیشتوانى گوندى قولەبەرز لە سنورى گەرمیان، بەیەکەوە نوێژى جەژنیان ئەنجامدا و بەیەکیشەوە نانى جەژنیان خوارد.

سەرەتا دانیشتوانى گوندەکە بەژن و پیاو و گەنج و پیر و منداڵ، لەسەر رۆخى رووبارى سیروان نوێژى جەژنیان ئەنجامدا و دواتر هەموویان لەسەر سفرەیەک نانى جەژنیان خوارد.

کاروان باقى، ئیمامى مزگەوتى قولەبەرز بە 964ـى وت،”پەیامیان لەو کارەدا تەبایى و پێکەوەبوونە، لە جیاتى ئەوەى دوو کەس و سێ کەس لەسەر سفرەیەک دابنیشن و جەژنێکى ساردو سڕ بەڕێ بکەن، بڕیارمانداوە لەمەودوا هەموومان پێکەوە جەژن بکەین، لەو رێگەیەوە هەمووان وەک یەک خێزانى گەورە پێکەوە بین”.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

بەشێک لە هاوڵاتیانى رانیە جەژنیان بردە گۆڕستان

بەشێک لە هاوڵاتیانى رانیە جەژنیان بردە گۆڕستان