توێژینەوەیەکی ئیتاڵی

توێژینەوەیەک دەریدەخات مۆسیقا یارمەتیدەرە بۆ راهێنانە قورسەکان

964+

سۆما حەکیم زادە

توێژینەوەیەکی ئیتاڵی دەریدەخات، بەر لەدەستپێکی یاریکردن گوێگرتن لە مۆسیقا توانای وەرزشوانان باشتر دەکات.

زۆرێک لە وەرزشوانان گۆرانی تایبەتی خۆیان هەیە و بەر لە دەستپێکی پێشبڕکێیەکان ئاماژە بە پلەی لیستی گۆرانییەکانیان دەکەن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Frontiers in Psychology بڵاوکراوەتەوە ئەوە هاتووە، گوێگرتن لەو مۆسیقایانەی ریتمی خێرایان هەیە بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی راهینانە سەختەکان، کاریگەرییەکی زۆریان هەیە و ئەوکەسەی گوێ لەم جۆرە مۆسیقایە دەگرێت سەختی راهێنانەکەی بیر دەچێتەوە.

توێژەرانی ئیتالی تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر وەرزشوانان کە لەکاتی راهێناندا گوێ لەو گۆرانیانە دەگرن کە ریتمی خێرایان هەیە، هەندێک وەرزشوانی دیکە مۆسیقای ریتمی خاو، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی گوێ لە مۆسیقای خێرا دەگرن، لێدانی دڵیان بەرزتر بووەتەوە و هەروەها لەکاتی راهێناندا کەمتر هەستیان بە قورسی یارییەکان کردووە.

بۆیە دکتۆرەکان پێسنیاز دەکەن لەکاتی وەرزشکردندا گوێ لە مۆسیقای ریتمی خێرا بگیرێت تا هەست بە ماندووی جەستە نەکەن.

لە کۆرنیشی زاخۆ 10 مۆسیقاژەن شەوە ئاهەنگێکیان سازکردوو...

لە کۆرنیشی زاخۆ 10 مۆسیقاژەن شەوە ئاهەنگێکیان سازکردووە