دیمەنی ئاو لە ناو ماڵێک لە هەولێر. وێنە:964
48 كاتژمێر
رێژه‌ی بارانبارین ئاشكرا كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارینی لە ماوەى 48 کاتژمێرى رابردوو بڵاوكرده‌وه، كه لەگەڵ دەستپێکى ئەم شەپۆڵەی دوێنێی بارانبارین لە هەندێ وێستگەى کەشناسی تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی به‌شی كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رێژه‌ی بارانبارین به‌م جۆره‌یه:
دهۆک 200 ملم
زاخۆ 96 ملم
کانى ماسی 202 ملم
سەرسەنگ 200 ملم
زاویتە 277 ملم
بارزان 154 ملم
مێرگەسوور 175 ملم
پێنجوێن 121 ملم
تەوێڵە 118 ملم
بەرزنجە 117 ملم.
دوێنێ سێشه‌ممه شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەرێمی كوردستانی گرتەوە، له دهۆك و زاخۆ زیانی زۆری گه‌یاند و سێ هاوڵاتییش گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بە هۆی نالەباری كەشوهەواوە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك كراوه‌ته پشووی فەرمی.