ئاو رێگه‌ى لێ گرتووه‌

پیاوێکی زاخۆ له‌سەر بانی ماڵەکەی دەڵێت: ئاو چووەتە هەموو ژوورەکان و رێگامان لێ گیراوە

شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ

له‌ گه‌ڕه‌كى خابوورى ناو بازاڕى زاخۆ، به‌هۆى باران بارینى زۆره‌وه‌ ماڵێكى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌یاندا گیریان خواردووه‌ و ناتوانن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێى قسه‌ى خاوه‌ن ماڵه‌كه‌، ئاو چوونه‌ته‌ ناو هه‌موو ژووره‌كانى ماڵه‌وه‌یان و ناشتوانن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

لاى چه‌پی ئه‌و ماڵه‌ش باران بارین ئاستى ئاوى گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌رووى قه‌نته‌ره‌كانى پرده‌ى نزیك شاره‌وانى.