تاوه‌كو شەپۆلی باران تێده‌په‌ڕێت
پردی سەیداوەی هەولێر لەلایەن تیمەکانی شارەوانیەوە داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتى پردی سه‌یداوه هه‌ولێر دابخات، تاوه‌كو شه‌پۆڵى ئه‌و بارانبارینه تێده‌په‌ڕێت كه له‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات.
رۆژى 15.2.2024 به هۆکاری بەزربوونەوەی ئاستی ئاو لەژێر پردی سەیداوە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیان زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌قسه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، ئەو کۆنکرێتانەى به‌ریان له رۆیشتنى ئاوه‌كه‌ى پردی سه‌یداوه گرتبوو هى پڕۆژەیەکی دروستکردنی باڵەخانەی بازرگانی بووه له‌و شوێنه دایناوە و دواتر كۆنكرێته‌كان لابران.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردبوو، لەماوەی رابردوودا 40 ملیار دینار خەرجکراوە بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو.
به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌مڕۆوه بارانێكی بەخوڕ روو له‌ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و حكومه‌تیش به‌فه‌رمی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر دروستبوونى لافاوى لێده‌كرێت.